زاری كرمانجی-سۆران
وەزارەتی خوێندنی باڵا: تاقیکردنەوەی دیاریکردنی ئاست (placement test) لە سێنتەرەکانی زمانی زانکۆکان ئەنجامدەدرێت
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژتنەوەی زانستی تاقیکردنەوەی دیاریکردنی ئاست (placement test) لە سێنتەرەکانی زمانی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان رادەگەیەنیت بۆ خوازیاران بەمەبەستی بەدەستهێنانی بڕوانامەی توانستی زمانی ئینگلیزی.
بۆ ئەم مەبەستە رۆژی یەکشەممە (2026/6/21) پرۆسەی ناونوسین لە سێنتەرەکانی زمان لەڕێگەی پلاتفۆرمی تایبەتی وەزارەتەوە (lc.digital.gov.krd) دەستپێدەکات و دواتریش لە نزیکترین دەرفەتدا وەزارەتی خوێندنی باڵا کاتی تاقیکردنەوەکان لە وێب سایت و ماڵپەڕی فەرمی وەزارەت بڵاودەکاتەوە.
ئامانج لەم بڕوانامەیە بەمەبەستی پیشکەشکردنە بۆ خوێندنی باڵا/ ماستەر و دکتۆرا و بەشداریکردن لە خولی پێداگۆجی و بەدەستهێنانی نازناوی زانستی.


































































