ئادارعەبدوڵڵا _ زاری کرمانجی
Ai دەبێتە هۆی رەخساندنی هەلی کاری زیاتر بۆ گەنجان پێچەوانە لەوەی کە شوێنی گەنجان و کارمەندان بگرێتەوە
بەپێی ماڵپەڕی جیهانی : BBC جێف بیزۆس دامەزرێنەری کۆمپانیای ئەمازۆن لە میانی دەرکەوتنی لە کۆنفرانسی تەکنەلۆژیا لە پاریس پێشبینی کرد کە کۆمپانیای AI دەبێتە هۆی پێویستی زیاتر بە کرێکاران نەک خەڵک لە کارەکانیان دووربخاتەوە.
پەرەسەندنی نیگەرانییەکان ئەوەن کە AI جێگەی ژمارەیەکی زۆر لە کرێکاران گرتۆتەوە.
لەبری ئەوە ئاماژەی بەوەدا کە ئەو تەکنەلۆژیایە دەرفەتی نوێ دەکاتەوە و خواست لەسەر کاری مرۆیی زیاد دەکات.
ئەمەش پێچەوانەی هەندێک کەسایەتی تەکنەلۆژیا و سیاسی دیکەیە – لەنێویاندا ڕیشی سوناک سەرۆکوەزیرانی پێشووی بەریتانیا، کە ئێستا ڕاوێژکاری کۆمپانیای مایکرۆسۆفت و کۆمپانیای AI ئەنترۆپیک، کە لەم دواییانەدا وتی AI کاریگەری لەسەر ئاسۆی کاری گەنجان هەیە.
































































