ماڵپەڕی ئاکسیۆسی ئەمریکی، ئەمڕۆ چوارشەممە 17ی حوزەیرانی 2026، بڵاویکردەوە کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئێران و نێوەندگیرەکان خەریکی تاوتوێکردنی ئەگەری پێشخستنی کاتی واژۆکردنی یاداشتی لێکتێگەیشتنی نێوانیانن بۆ ئەمڕۆ .
بەپێی زانیارییەکانی ئاکسیۆس کە لە زاری دیپلۆماتکارێکی یەکێک لە وڵاتە نێوەندگیرەکان و سەرچاوەیەکی تری ئاگادارەوە دەستی کەوتووە، پێشنیار کراوە واژۆکردنی ڕێککەوتنەکە کە بڕیاربوو ڕۆژی هەینی ئەنجام بدرێت، پێش بخرێت بۆ ئەمڕۆ چوارشەممە. ئامانجی سەرەکی لەم خێراکردنە، گەیشتنە بە ڕێککەوتن بۆ دووبارە کردنەوەی گەرووی هورمز پێش ڕۆژی هەینی، کە هەردوولا لەسەر ئەم پرسە هاوڕان.

































































