شەهلا سۆفی – زاری كرمانجی :
بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، جارێكی دیكە ئیسرائیل هێرشی ئاسمانی كردە سەر شاری نەباتیە لە باشووری لوبنان، بەڵام لە ئێستادا بە گشتی هێرشەكانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان كەمی كردووە و ئەمەش وای كردووە بەشێك لە دانیشتووانی باشووری لوبنان بگەڕێنەوە شار و گوندەكانیان بۆ ئەوەی بارودۆخی ماڵ و حاڵی خۆیان بزانن، لەگەڵ ئەوەشدا سوپای لوبنان داوای لە هاووڵاتییانی كردووە گەڕانەوەیان دوا بخەن .
حیزبوڵڵا لە ڕۆژی سێشەممەی ڕابردووەوە هیچ ڕاگەیاندراویەكی سەبارەت بە هێرشە نوێیەكانی ئیسرائیل بڵاو نەكردووەتەوە و بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە نەعیم قاسم سەرۆكی حیزبوڵڵا وتارێكی تەلەڤزیۆنی پێشكەش بكات.
بەپێی ئامارەكانی بارەگای خاتەم ئەلئەنبیە، ئیسرائیل لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا لانی كەم ٨٤ جار ئاگربەستی پێشێل كردووە.
































































