ئادار عەبدوڵڵا _ زاری کرمانجی
لە ڕوانگەی زانستییەوە، لینجی حەلەزۆن، (SSF)، وەک دۆزینەوەیەکی بەرچاو لە بواری پێست و پزیشکی دووبارە دروستکردنەوەدا سەریهەڵداوە.
ماڵپەڕی جیهانی : national library of medicine چەندین لێکۆڵینەوە لەسەر پێکهاتەی ئەم لینجیە لەم ساڵانەی دواییدا تایبەتمەندییەکانی ڕووناک کردووەتەوە، بە کوالیتی بەرز ئاستی پێویستی ماددە چالاکەکانی تێدایە وەک ( ئالانتۆین، ترشی گلایکۆلیک، پڕۆتین، گلایکۆسامینۆگلایکان و پۆلیفینۆڵ). پێکهاتووە لە تێکەڵەیەکی ئاڵۆز لە پڕۆتین و ئەنزیم و پێپتید و شوێنەواری کانزاکان کە لە دەرەوە و ناوەوە بەرهەم دەهێنرێن، ئەمەش شێداری پێست و نەرمی باشتر دەکات.
لینجی snail یان ( حەلەزۆن) پێکهاتەیەکی ئایدیاڵە وەک کرێمی دژە پیربوون، شێدارکەرەوە و سیرۆم، پیشەسازییەکانی جوانکاری و دەرمانسازی لەخۆ گرتووە و بەرهەمە بازرگانییەکانی SSF بەناوبانگ دەکەن بەهۆی پێکهاتەی سروشتی و ئەدای زانستی سەلمێنراویان وەک چارەسەرێکی سروشتی بەڵێندەرانە بۆ پێست.


































































