ئەژین غەفار – زاری کرمانجی
بەڕێوەبەرایەتی چاودێری بازرگانی سۆران ڕایگەیاند، ئەمڕۆ تیمەکانی چاودێری بازرگانی گەڕان و پشکنینیان لە ژمارەیەک شوێنی بازرگانی لە سنووری قەزای ناوەندی سۆران ئەنجامدا، بە مەبەستی ڕێگریکردن لە فرۆشتن و بڵاوبوونەوەی خواردنی عەزەلیات.
بەپێی بڵاوکراوەکە، لە ئەنجامی ئەو بەدواداچوونانەدا دەست بەسەر نزیکەی ١٠ کیلۆ لە خواردنی عەزەلیاتدا گیرا. هاوکات هەنگاوی کرداری پێویست بۆ نەهێشتنی ئەم خواردنە زیانبەخشە گیراوەتەبەر.
لە کۆتاییدا، بەڕێوەبەرایەتی چاودێری بازرگانی داوای لە دایک و باوک و هەموو هاووڵاتیانی سۆران کردووە کە ئەگەر هەر جۆرێک لە خواردنی عەزەلیات یان کاڵای نەگونجاویان بینی، بە خێرایی ئاگاداری لێژنەکانی چاودێری بازرگانی بکەن بۆ گرتنەبەری هەنگاوی پێویست.

































































