سۆران سرێشمەیی-سۆران :
بۆ یەكەمین جار لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، نووسینگەی حەج و عەمرە دەكرێتەوە و بەڕێوەبەری ئەوقافی ناوچەكەش ئامانجی كردنەوەی نوسینگەكە بۆ زاری كرمانجی دەخاتەڕوو .
د. پشتیوان سرێشمەیی بەڕێوەبەری ئەوقافی ئیدارەی سۆران، بەزاری كرمانجی راگەیاند:” بەم نزیكانە نووسینگەی حەج و عەمرە لە ئیدارەی سۆران دەكرێتەوە و ئامانج لێی كار ئاسانی كردنە بۆ ئەو كەسانەی كە فەریزەی حەج و عەمرە ئەنجامدەدەن، هۆكارێكیشە بۆ زیادكردنی پشكی ئیدارەی سۆران كە ساڵانە لە لایەن وەزارەتی ئەوقاف بۆ زیارەتكارانی حەج رادەگەیندرێت.”
سرێشمەیی، ئاشكراشی كرد:” رێكارە كارگێڕییەكان بۆ كردنەوەی نووسینگەكە تەواو كراون و ماوەتەوە سەر ئەوەی كەسێك دیاری بكرێت وەك بەرپرسی نووسینگەی حەج و عەمرە لە ئیدارەی سۆران، بۆ ئەم مەبەستەش لە رێگەی ئیدارەی سۆران ناوی چەند كەسێك بۆ وەزارەتی ئەوقاف بەرزكراونەتەوە و دواتر لەسەر بنەمای شیاوی و بەهێزی سیڤی كەسێك وەك بەرپرس دیاری دەكرێت.”