زاری كرمانجی-سۆران
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ ئەمڕۆ چوارشەممە ڕاگەیاند، کە تێیدا هاتوە ئاسمانی ناوچەکانی هەرێم بە گشتی ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت. پلەکانی گەرماش بە 2 بۆ 3 پلە بەراورد بە دوێنێ بەرز دەبنەوە.
سەبارەت بە کەشی سبەینێ پێنجشەممە، کەشناسی ئاماژەی بەوەکردوە کە ئاسمان بە ساماڵی دەمێنێتەوە لەگەڵ دروستبونی هەندێک پەڵە هەوری جیا جیا لە ئاسماندا، بەڵام پلەکانی گەرما بەردەوام دەبن لە بەرزبونەوە و 1 بۆ 2 پلەی دیکە بەراورد بە پلەکانی ئەمڕۆ زیاد دەکەن.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكەی كەشناسی، پلەكانی گەرمان لە ناوچەی گەرمیان دەگات 43 پلە و بەرزترینە لەسەر ئاستی كوردستان، لە کاتێکدا پلەی گەرمایی زۆربەی ناوچەکان لە دەوری 40 پلەدایە، هاوکات ناوچەی حاجی ئۆمەرانیش فێنکترین ناوچەی کوردستانە بە 28 پلەی سیلیزی.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ؛
هەولێر: 40 پلەی سیلیزی
پیرمام: 35 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 37 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 39 پلەی سیلیزی
دهۆک: 39 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 39 پلەی سیلیزی
هەلەبجە : 40 پلەی سیلیزی
حاج ئۆمەران : 27 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 42 پلەی سیلیزی


































































