به‌یانیی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2022/12/17 له سلێمانی به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی به‌رچاوی به‌رپرسانی باڵای حكوومی و حزبی و سه‌ربازی و دیپلۆماتكاران و نوێنه‌رانی وڵاتان و خانه‌واده و كه‌سوكار و هاوسه‌نگه‌رانی، ڕێوڕه‌سمی پێشوازی له ته‌رمی شه‌هید ئاكام عومه‌ر فه‌رمانده‌ی هێزی كۆماندۆ به‌ڕێوه‌چوو كه به‌رله نزیكه‌ی دوو مانگ له ئه‌ركێكی ئه‌منیدا دژ به تیرۆرستان له گه‌رمیان شه‌هید بوو.
له ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا به‌ڕێز دلشاد شهاب ڕاوێژكاری باڵای سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، وته‌ی سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی خوێنده‌وه، ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
خانه‌واده و كه‌سوكار و هاوڕێیان و هاوسه‌نگه‌رانی شه‌هید ئاكام،
ئاماده‌بووانی به‌ڕێز،
سڵاوتان لێ بێت،
هه‌موو لایه‌كتان به خێر بێن.
ئه‌مڕۆ هه‌موومان پێكه‌وه له‌م ڕێوره‌سمه خه‌مگینه‌دا به‌شدارین بۆ ئه‌وه‌ی ڕێز و پێ‌زانین بۆ خه‌بات و قوربانیدانی گه‌نجێكی فه‌رمانده نیشان بده‌ین و هاوخه‌می و هاوسۆزی له‌گه‌ڵ خانه‌واده و كه‌سوكار و هاوسه‌نگه‌ران و هاوڕێیانیدا دووپات بكه‌ینه‌وه. ئه‌م فه‌رمانده لێهاتووه، له ئه‌ركی نیشتمانیی پاراستنی كوردستاندا، گیانی به‌خشی و شه‌هید بوو. شه‌هید ئاكام عومه‌ر فه‌رمانده‌ی بوێر و چاونه‌ترسی هێزه‌كانی كۆماندۆ، وه‌كوو هاوسه‌نگه‌ران و هاوڕێیانی لێی ده‌گێڕنه‌وه، هه‌میشه خۆی له ڕیزه‌كانی پێشه‌وه‌ی به‌رگری له كوردستان بووه و قه‌ت نه‌یهێشتووه پێشمه‌رگه و ئه‌ندامانی دیكه‌ی هێزه‌كه‌ی، پێش ئه‌و بگه‌نه به‌ره‌كانی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ دوژمن.
ئه‌و به گیانێكی نیشتمانیانه و به ئاكار و ڕه‌وشتێكی به‌رز و به بڕوای به‌تینی به گه‌ل و وڵاته‌كه‌ی، هه‌میشه ئاماده‌ی قوربانیدان بووه و دواجاریش هه‌ر وا كه‌وته‌وه و له ئه‌ركی به‌رگری و پاراستنی كوردستاندا دژ به تیرۆرستان شه‌هید بوو. دووباره پرسه و سه‌ره‌خۆشیی قووڵمان ئاراسته‌ی خانه‌واده و كه‌سوكار و هاوسه‌نگه‌ران و هاوڕێیانی ده‌كه‌ین و هاوبه‌شی خه‌م و په‌ژاره‌تانین. له خوای مه‌زن داواكارین گیانی شه‌هید ئاكام به به‌زه‌یی و میهره‌بانیی خۆی شاد بكات و ئارامی و دڵنه‌وایی به هه‌مووان ببه‌خشێت. هه‌روه‌ها لێره‌دا سڵاو بۆ گیانی پاكی هاوڕێی شه‌هید، شه‌هید مولازم زوهێری هاوسه‌نگه‌ری ده‌نێرین.
ئاماده‌بووانی به‌ڕێز..
مێژووی گه‌لی كوردستان، مێژوویه‌كی پڕ سه‌روه‌رییه، به قوربانیدان و خوێنی هه‌زاران شه‌هید و فرمێسك و ئازاری هه‌زاران دایك و باوكی جگه‌رسووتاوی ئه‌م وڵاته تۆمار كراوه. ئازادی و ده‌سكه‌وته‌كانی ئه‌مڕۆی گه‌لی كوردستان، قه‌واره‌ی سیاسی و فیدراڵیی هه‌رێمی كوردستان، به‌ری ڕه‌نج و خه‌بات و قوربانیدانێكی بێ وێنه‌ی هه‌موو پێكهاته‌كانی گه‌له‌كه‌مانن. ئێمه هه‌موومان قه‌رزاری خوێنی شه‌هیدان و ئازار و قوربانیی خانهوادهكانیانین. لێره‌وه به ڕێز و شكۆوه یادی ئه‌و قاره‌مانانه ده‌كه‌ینه‌وه كه به گیانی پاكیان خاك و گه‌لی كوردستانیان پاراست. باشترین وه‌فاداری بۆ شه‌هیدان و كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزیان، پاراستنی ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی گه‌لی كوردستانه كه به خوێنی ئه‌وان به‌ده‌ستهاتوون.
به‌ڕێزان،
ئه‌مڕۆ له كاتێكدا ناوچه‌كه به‌گشتی به دۆخێكی ئاڵۆز و نائارامیدا تێده‌په‌ڕێت و هه‌رێمی كوردستان له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسیی جددیدایه، له هه‌موو كاتێك زیاتر پێویستیمان به یه‌كڕیزی و ته‌بایی و قبووڵكردنی یه‌كتر و پێكه‌وه‌كاركردنی نێوان هه‌موو هێز و لایه‌ن و پێكهاته‌كان به‌گشتی و ته‌بایی و یه‌كڕیزیی پارتی و یه‌كێتی به‌تایبه‌تی هه‌یه. مانه‌وه و سه‌ركه‌وتن و پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كانی هه‌رێمی كوردستان، ته‌نیا به ته‌بایی و یه‌كڕیزیمان ده‌كرێت. هێز و ئاماده‌یی و سه‌نگ و قورساییمان له به‌غدا و لای هاوپه‌یمانان و دۆستانمان له جیهان، به ته‌بایی و یه‌كڕیزیمان ده‌بێت.
دابڕان و لێكترازان و ناكۆكی و ڕه‌تكردنه‌وه‌ی یه‌كتر، شكستی هه‌موومان و شكستی هه‌رێمی كوردستانه. هه‌رێمی كوردستان و هه‌موو هێز و لایه‌ن و پێكهاته‌كان و پارتی و یه‌كێتی به‌تایبه‌تی، به یه‌كڕیزی و ته‌بایی و پێكه‌وه‌یی سه‌رده‌كه‌ون. شكستی هیچمان سه‌ركه‌وتنی ئه‌ویتر نییه. سه‌ركه‌وتن و شكستی هه‌موومان پێكه‌وه‌یه. له یه‌كڕیزی و ته‌بایی و پێكه‌وه‌ییدا، هه‌موومان و هه‌موو گه‌لی كوردستان به هه‌موو پێكهاته‌كانییه‌وه براوه و سه‌ركه‌وتوون. له ناته‌بایی و دابڕان و لێكترازان و ناكۆكی و ڕه‌تكردنه‌وه‌ی یه‌كتردا، هه‌موومان دۆڕاو و شكستخواردووین.
بۆیه ئه‌مڕۆ له‌م ڕێوڕه‌سمه‌دا جارێكی دیكه داوا له هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌كه‌ین كێشه و ناكۆكی به‌لاوه بنێن و به گفتوگۆ و لێكگه‌یشتن چاره‌سه‌ریان بكه‌ن. یه‌كڕیزی و ته‌بایی بپارێزن. با پاراستنی ده‌سكه‌وته‌كان و فیدراڵی و كاركردن له‌پێناو ئێستا و داهاتوویه‌كی باشتردا بۆ گه‌لی كوردستان، هه‌موومان پێكه‌وه كۆبكاته‌وه.
جارێكی تر سڵاو له گیانی پاكی شه‌هید ئاكام عومه‌ر و هه‌موو شه‌هیدانی كوردستان. سڵاو له هه‌موو پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان و هێزه ئه‌منییه‌كانی كوردستان كه بۆ پاراستنی وڵات هه‌میشه گیانلهسهردهستن.
هه‌موو لایه‌كتان به خێر بێن و هه‌ر سه‌ركه‌وتوو بن.
سوپاستان ده‌كه‌م.
نێچیرڤان بارزانی
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان