زاری کرمانجی
بنکەی چالاکی وەرزشی ئافرەتانی سۆران بە هاوبەشی کارگەی ZOM، لە ژێر نانونیشانی ” تەندروستی، هێز و بەردەوامی ” ئامادەکاری دەکات بۆ گەورەترین ماراسۆنی ڕاکردنی خانمان لە دەڤەری سۆران.
بنکەی چالاکی وەرزشی ئافرەتانی سۆران، ئاگاداری خانمان دەکاتەوە کە لە ڕۆژی دووشەممە 21/6/2026 دەرگای خۆتۆمارکردن دەکرێتەوە و ڕۆژی سێشەممە 22/6/2026 کاتژمێر 9:00ی بەیانی مەراسۆنەکە بەڕێوەدەچێت .
بنکەی چالاکی وەرزشی ئافرەتانی سۆران، ئەوەشی خستەڕوو، شوێنی دەستپێکردنی مەراسۆنەکە ڕێگای 40 مەتری سۆران دەبێت کە بەمەودای چوار کیلۆمەترە، ئەم چالاکییە تایبەتە بە خانمانە و ئامانجی بڵاوکردنەوەی ڕۆحی وەرزش و تەندروستی لەنێو ئافرەتاندا هەیە، پێویستە بەشداربوان لەبەرکردنی جل و بەرگی وەرزشی گونجاو و بوتڵی ئاو بۆ خواردنەوەیان پێبێت.
بۆ زانیاری زیاتر:
07502066465


































































