زاری کرمانجی
لە پێناو کەمکردنەوەی قورسایی دارایی لەسەر شانی هاووڵاتیان و شۆفێران، نرخی جۆرەکانی بەنزین لە پارێزگای هەولێر دابەزینێکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی.
سەرچاوەیەک لە بازاڕی بۆرسەی نەوت و کانزاکانی هەولێر ڕایگەیاند:” لە ڕۆژانی ڕابردوو هەر لیترێک بەنزین لەناو بۆرسە بە 1150 دینار مامەڵەی پێوەدەکرا، بەڵام ئەمڕۆ نرخی بەنزین بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی و، بەشێوەیەک هەر لیترێک بۆتە 1050 دینار .
گوتیشی:” هێدی هێدی، نرخەکە زیاتر دادەبەزێت لە هەفتەی داهاتوو.
سەبارەت بە بەنزینی حکومیش بەپێی بەدواداچوونەکانی دەزگای میدیایی خواکوڕک: ” ئەمڕۆ لە 21 بەنزینخانەی هەولێر بەنزینی 750 دیناری حکومی دابەش دەکرێت.
هەر بەپێی بەدواداچوونەکان:” بەشێک لەو بەنزینخانانەی کە بەنزینە حکومییەکە لەناو خەزانەکەیان دەمێنێتەوە، لە ڕۆژانی داهاتوو ئەوانیش دابەشی دەکەن ، بەمەش دەبێتە 22 بۆ 24 بەنزینخانە ڕۆژانە.


































































