ئادار عەبدوڵڵا _ زاری کرمانجی
ئەمیر غەلەنۆیی سەرۆکی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئێران، دوای ئەوەی لە کۆتا خولەکدا بە زۆرەملێ گەشتکردنیان بەسەردا سەپێندرا
ماڵپەڕی جیهانی : BBC بڵاوی کردۆتەوە دوای ئەوەی یانەی ئێران لەگەڵ نیوزلەندا بە ئەنجامی 2-2 یەکسانبوون، غالێنۆی وتی پێشبینیان کرد شەوێک لە لۆس ئەنجلۆس بمێنینەوە و ڕۆژی دواتر دانیشتنێکی بەکۆمەڵیان هەبێت بەڵام لە دوا خولەکی کۆتایی پێیان وتووە دەستبەجێ بگەڕێنەوە بۆ بنکەی مەشق و ڕاهێنانەکانیان لە مەکسیک.
بڕیار بوو ئێران لە شاری توکسۆنی ویلایەتی ئەریزۆنا بۆ ماوەی مۆندیال بنکەیان هەبێت بەڵام کەمپەکەیان گواستەوە بۆ شاری تیخوانا لە مەکسیک دوای ئەوەی تووشی کێشەی لۆجستی و ڤیزە بوو.
غالێنۆی دەڵێت: دوای یارییەکە پێیان گوتین، دەبێت دەستبەجێ بڕۆن. هەروەها داوایان لێکراوە سواری فڕۆکەیەک ببن و بگەڕێنەوە بۆ کەمپەکەیان لە تیخوانا.
ئێران لە مۆندیالدا بەدەست نایەکسانی دەناڵێنێت بەتایبەت لەدوای شەڕی بەردەوامی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەمریکا، هەروەها فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئێران داوای لە فیفا کرد “بنەماکانی بێلایەنی و دادپەروەری و ڕێسا دامەزراوەکان بپارێزێت” دوای ئەوەی لە پاڵەوانێتییەکەدا بلیتەکانیان هەڵوەشایەوە.
































































