مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاوی كردەوە “ئەمین ڕەجەبیانی تەمەن 32 ساڵەی دانیشتووی شاری شیروان، بەرەبەیانی ڕۆژی یەكشەممە 14ـی 6ـی 2026، لە بەندیخانەی ناوەندیی شیروان سەر بە پارێزگای خوراسانی باكوور لە سێدارە درا.”
لە ڕاپۆرتەكەی هەنگاو هاتووە ” ئەمین ڕەجەبیان پێنج ساڵ پێش ئێستا بە تۆمەتی ؛كوشتنی بە ئەنقەست؛ دەستبەسەركرابوو و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەریی كۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێنرا.”
بە گوێڕەی ڕاپۆرتەكانی مافی مرۆڤ، ئێران بە بەردەوامی هاووڵاتییانی كورد بە بیانوو و تۆمەتی جیاواز و هەڵبەستراو گەنجانی كورد ڕاپێچی زیندان دەكات و دواتریش لە سێدارەیان دەدات .
































































