مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
باراك ئۆباما، سەرۆكی پێشووتری ئەمریكا بە گومانەوە لە ڕێككەوتنی نوێی ئیدارەی ترەمپ لەگەڵ ئێران دەڕوانێت و دەڵێ “هیچ جیاوازییەكی بنەڕەتی لەگەڵ ڕێككەوتنە ئەتۆمییەكەی ساڵی 2015 نییە،” و جەخت لەوەش دەكاتەوە كە هەمیشە چارەسەرە دیپلۆماسییەكان لە پەنابردن بۆ هێزی سەربازی كاریگەرترن.
ئۆباما لە چاوپێكەوتنێكی دا لەگەڵ بەرنامەی بەیانی باش ئەمریكا (Good Morning America) ڕایگەیاند “هەر ڕێككەوتنێك ئیدارەی ترەمپ پێشنیازی بكات جێگەی گومانە، چونكە باوەڕ ناكەم هیچ جیاوازییەكی بنەڕەتی بەراورد بە ڕێككەوتنەكەی پێشوو هەبێت.”
ئاماژەی بەوەش كرد كە ڕێككەوتنەكەی ئەوان بۆ ماوەیەكی درێژ كاریگەری خۆی سەلماندبوو.
































































