رۆژان قیاس-زاری كرمانجی:
زانا جەبری، بریكاری خۆراكی لە ناوەندی سۆران بە زاری كرمانجی راگەیاند:” بڕیار وایە هەشت تانكەری نەوتی ماڵان بۆ ئیدارەی سۆران بنێردرێت، بەڵام تا ئێستا نازانرێت ئەو هەشت تانكەرە لە خەلیفان یا لە ناوەندی سۆران دابەش دەكرێت”.
ئەم بریكارە ئەوەشی خستەڕوو:” ئەمڕۆ 24 تانكەر نەوت بۆ هەریەكە لە هەریر و خەلیفان و ناوەندی سۆران دەهێت، بەڵام لەوانەیە نەوتەكە سهرهتا لە خەلیفان و هەریر دابەش بكرێت كەی تەواو بوو، ئەوجا بۆ سۆران یش دەهێت، بۆیە هەر كاتێ بەشە نەوتی ناوەندی سۆران گەیشت بە زوویی دەست دەكەین بە دابەشكردنی.”