مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
تۆڕی مافەكانی مرۆڤی كوردستان لە ڕاگەیاندراوێكدا ڕفاندن و بێسەروشوێنكردنی دوو برای لە شاری كامێران لە لایەن هێزەكانی ئیتلاعاتەوە ئاشكرا كرد و ڕایگەیاند “بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە 13ـى 6ـى 2026، هێزەكانی وەزارەتی ئیتلاعات لە شاری كامێران، بەبێ مۆڵەتی یاسایی هەڵیانكوتایە سەر ماڵەكانی دوو برا بە ناوەكانی سەردار و ئیحسان ڕەحمانی و پاش پشكنینی ماڵەكان، دەستگیریان دەكات و تا ئێستا ئەو دوو برایە چارەنووسیان نادیارە.”
سەرچاوەیەكی نزیك لە بنەماڵەی سەردار و ئیحسان ڕاگەیاند “ئەم دوو برایە ساڵی ڕابردووش بە هۆی بەشداریكردنیان لە ڕێوڕەسمی نەورۆزدا و بەكارهێنانی هێما كوردییەكان، لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە بانگهێشت كرابوون و چەندین كاتژمێر لێپرسینەوەیان لێ كرابوو.”

































































