مستەفا دۆلەمەری – زاری كرمانجی:
بژار عوسمان ئەحمەد مامۆستا لە زانكۆی سۆران بە زاری كرمانجی راگەیاند:” ساڵانە لەگەڵ هاتنی رۆژی ئاڵای كوردستان، قسەوباسی زۆر لە سەر مێژووی درووستبوونی ئاڵای كوردستان دەكرێت، بێگومان بۆ ئەم بابەتە دەبێ بگەڕێینەوە بۆ مێژووی كورد لە سەرەتاكانی سەدەی 20 ز، كە یەكێك لە دیارترینینان كۆمەڵەی تەعالی كوردستانە.”
بژار عوسمان گوتیشی :” ئێمە لە ساڵی 2013 كتێبێكی بەڵگەنامەییمان لەبارەی مێژووی ئاڵای كورد و كوردستانەوە بڵاوكردەوە، لە ئەنجامی ئەو توێژینەوەیەشماندا گەیشتین بەو ڕاستییەی كە ئاڵای ئەمڕۆی كوردستان دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی كۆمەڵەی تەشكیلاتی ئیجتماعی كوردستان، لەكاتێكدا هەندێك لە توێژەران پێیان وایە ئاڵای ئەمرۆی كوردستان دەگەرێتەوە بۆ سەردەمی كۆمەڵەی تەعالی كوردستان.”