ئادار عەبدوڵڵا _ زاری کرمانجی
خاوەن دوکانێکی مریشک فرۆشی لە قەزای ناوەندی سۆران بە زاری کرمانجی ڕاگەیاند: چەند هەفتەیەک بەر لە ئێستا نرخی مریشکی زیندوو بەشێوەیەکی بەرچاو بەرز ببووەوە، بەڵام لە ئێستادا نرخەکەی دابەزیوە بەراورد بە هەفتەی ڕابردوو.
عەبدوڵڵا چۆمباڵۆکی، خاوەن دوکانی مریشک فرۆشی لە قەزای ناوەندنی سۆران گوتیشی : “ ئەمرۆ دووشەممە ١٥/٦/٢٠٢٦ نرخی کیلۆیەک مریشکی زیندوو بۆ خوار ٣ هەزار و ٧٥٠ دینار دابەزیووە” .
خاوەن مریشک فرۆشەکە ئاشکراشی کرد: نرخی هەر کیلۆیەک مریشکی زیندوو ٢٥٠ دینار دابەزیوە و لە ئێستادا کیلۆی بە ٢ هەزار و ٧٥٠ دینارە و پێشبینی دەکەین نرخەکەی زیاتر داببەزێت.
































































