ئەژین غەفار-زاری کرمانجی
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی سۆران ڕایگەیاند، بەپێی نووسراوێکی فەرمی، لە ڕۆژی ١٦ـی حوزەیرانی ٢٠٢٦ قەدەغەی ڕاوەماسی لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران کۆتایی دێت و پڕۆسەی ڕاوکردن دووبارە ئاسایی دەبێتەوە.
لە هەمان کاتدا، بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاگاداری هەموو بەڕێوەبەرایەتی و بەشە کشتوکاڵییەکان دەکاتەوە کە لە دوای هەڵگرتنەوەی قەدەغەکەش، بە هیچ شێوەیەک نابێت ئامراز و ماددە نایاسایییەکان وەک (مۆلیدە، دەرمان و تەقەمەنی بۆ ڕاوەماسی) بەکاربهێندرێن.
بەپێی بڵاوکراوەکە، ئەم ڕێنماییانە بە مەبەستی پاراستنی سامانی ئاژەڵ و ڕێگری لە زیانگەیاندن بە ژینگە و سەرچاوە ئاوییەکانی ناوچە جێبەجێ دەکرێن.
































































