محەممەد مەحموود- سۆران :
ڕێگای کەمەربەندی باشتیان بە هۆی تێکچوونی ڕێگاکە لە ساڵی 2024 ەوە لەلایەن وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە کاری بەڵێندەرایەتی بۆ ڕاگەێیندراوە، تاکو ئێستا هیچ بەڵێندەرێک ئەو پڕۆژەیەی وەرنەگرتووە، بەڕێوەبەرایەتی چاککردنەوەو پاراستنی ڕێگاو بانی سۆران لە ئێستادا کاری ڕنینی بۆ دەکات.
خوسرەت سادق، بەڕێوەبەری چاککردنەوەو پاراستنی ڕێگاو بانی سۆران بە زاری کرمانجی راگەیاند” لە ئێستادا لە لایەن تیمەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیمان کاری ڕنینی بۆ ڕێگای کەمەربەندی باشتیان دەکرێت لە گەڵ بەشێکی ڕێگای جوندیان نزیک کاولۆکان، ڕێگاکە زۆر تێکچووە بەو ڕنینیه بەشێکی زۆری کێشەکانی چارەسەر دەبن.
درێژی ئەو ڕێگایە بۆ چاککردن بە پێی نووسراوی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە 8 کیلۆمەتر پێویستی بە چاککردنەوە هەیە ، ئەو ڕێگایە هاتووچۆی زۆری بازرگانی و هاووڵاتییانی بەسەرەوەیە و زۆربەی شوێنەکانی تێک چوونە.


































































