ئادار عەبدوڵڵا _ زاری کرمانجی
دوای چەند هەفتەیەک لە دانوستانە ناجێگیرەکان دواجار ئێران و ئەمریکا گەیشتنە ڕێککەوتن و بڕیارە ڕۆژی هەینی ڕێکەوتنەکە واژۆ بکەن
ئەمریکا و ئێران ڕێککەوتن لەسەر ئەوەی ڕێککەوتنێک بکەن بۆ کۆتاییهێنان بە ململانێکانیان، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، کەناڵی کەشتیوانی نەوتی گەرووی هورموزیش دەکرێتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، هەردوولا “کۆتایی دەستبەجێ و هەمیشەیی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانیان لە هەموو بەرەکان بە لوبنانیشەوە” ڕاگەیاندووە، کە ئیسرائیل و گروپی حزبوڵڵای سەر بە ئێران شەڕیان کردووە، هەرچەندە سیاسەتمەدارانی ئیسرائیل ڕەخنەیان لە ڕێککەوتنەکە گرتووە.
بەڵام ترەمپ فەرمانی داوە دەستبەجێ گەمارۆی دەریایی ئەمریکا بۆ سەر بەندەرەکانی ئێران لاببرێت و ڕایگەیاندووە، کاتێک ڕێککەوتنی سەرەتایی ڕۆژی هەینی لە سویسرا واژۆکرا، گەرووی هورمز دەکرێتەوە.
لە پۆستێکی دیکەدا ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو گرێبەستە “ئاشتی و ئاسایش دەهێنێتە سەر هەموو هەرێم”..
































































