مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
مەهدی پاك مێهر، هونەرمەند و گۆرانیبێژی كوردی خەڵكی بجنۆردی پارێزگای خوراسانی باكوور و لە بریندارانی خۆپیشاندانەكانی مانگی دوانزەی ساڵی ڕابردوو، لەلایەن دەزگای دادوەریی كۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای ٦ ساڵ بەندكردن و لێدانی ٨٠ قامچی بەسەردا سەپا.
مەهدی تەمەن ٤١ ساڵ، یەكێك لە چالاكوانە ناسراوەكانی كولتووری، سیاسی و هونەرمەندە كوردەكانی شاری بوجنۆردە، لە كاتی خۆپیشاندانەكانی مانگی 12ی 2025 دا لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە لە ناحیەی قاچەوە كرایە ئامانجی تەقەی ڕاستەوخۆی گوللەی ساچمەیی و بریندار بوو و دواتر ڕاپێچی زیندان كرا.
ناوبراو ساڵی 2017 بە هۆی بڵاوكردنەوەی گۆرانیی “بژی كوردستان” و بە تۆمەتی ناوبردنی كوردستان، پێشمەرگە و ئاڵای كوردستان لەو گۆرانییەدا، لەلایەن ناوەندە حكومییەكانی كۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە جارێكی دیكە دەستبەسەر كرابوو.

































































