زاری كرمانجی
بەڕێوەبەری كۆمپانیای سۆمۆی عێراقی ئەوەدەخاتەڕوو: “وڵاتەكەی داوای لە توركیا كردووە بۆ ماوەی ساڵێك رێككەوتنی بۆری نەوتی كەركووك- جیهان درێژ بكرێتەوە.
عەلی نزار بەڕێوەبەری كۆمپانیای سۆمۆ ئاشكرای دەكات، عێراق داوای كردووە بەلایەنی كەمەوە ساڵێك رێككەوتنی بۆڕیی نەوتی كەركووك- جەیهان نوێ بكرێتەوە.
ئەو رێككەوتنە كە لە سەرەتای حەفتاكانی سەدەی رابردوو لە نێوان توركیا و عێراق كراوە، ساڵی رابردوو توركیا بڕیاری كۆتاهێنانی دا و لە 27ی مانگی داهاتوو كۆتایی دێت.
عەلی نزار ئاماژەی بەوەشداوە: “هێشتا عێراق و توركیا لەسەر رەشنووسی رێككەوتنێكی نوێ بۆ هەناردەی نەوتی كەركووك لە رێگەی توركیاوە رێك نەكەوتوون و گفتوگۆكان بەردەوامن.


































































