زاری كرمانجی-سۆران:
كاتژمێر 10:30 خولەكی ئەمڕۆ شەممە، 17 ی كانونی یەكەمی 2022، سەرۆكایەتیی زانكۆی سۆران، بەهەماهەنگی لەگەڵ نووسینگەی سۆرانی دەزگای پاراستنی ئاڵای كوردستان، ڕێوڕسمی بەرز ڕاگرتنی ڕۆژی ئاڵای كوردستان بەڕِێوەچوو.
دوای ڕووخاندنی كۆماری كوردستان بە دەستی دوژمنانی كورد، ئاڵای كوردستان لەلایەن پێشەوا قازی محەممەدەوە ڕادەستی بارزانیی نەمر كرا و هەتا ئەمڕۆ لە شۆڕشەكانی باشوور و ڕۆژهەڵاتی كوردستان، وەك هێما و سیمبۆلی نەتەوەی كورد پارێزراوە و بە فەرمی بەكار دەهێندرێت”.
پەرلەمانی كوردستان لە ساڵی 1999 بە بڕیارێك ئاڵای فەرمی حكوومەتی هەرێمی كوردستانی ناساند و بە بڕیاری ژمارە 48 لە 19/6/2004 بڕیاری داوە ڕۆژی 17\12ی هەموو ساڵێك بە ڕۆژی ئاڵا دیاری بكات، بۆ ئەوەی نەوەكان و رۆڵەكانی ئەم گەلە بەرزیی ئاڵاكەیان لەبیر نەكەن لەپێناو بەرز هێشتنەوەی تێ بكۆشن و هەموو ساڵێك لەسەر دامودەزگا فەرمییەكان نوێ بكرێتەو و بۆنەی تایبەتی بۆ ساز دەكرێت.”