زاری کرمانجی
لێكتێگەیشتنی بەرایی نێوان ئەمریکا و ئێران بۆ کۆتاییهێنان بە گرژییەكان و جەنگی نێوانیان، نرخی زێڕی لە بازاڕەکانی جیهان بە شێوەیەكی بەرچاو بەرز كردەوە و ئەمڕۆ زیاتر لە 2% بەرزبووەوە. ئەمەش هاوکات بوو لەگەڵ دابەزینی نرخی نەوت و دۆلاری ئەمریکی لەسەر ئاستی جیهان.
بەپێی دوایین گۆڕانکارییەکان نرخی زێڕ بە ڕێژەی 2.5% بەرزبووەوە و گەیشتە 4322.87 دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەک، کە ئەمەش بەرزترین ئاستی ڕێژەیی تۆمارکراوە لە دوای 9ی حوزەیرانی ڕابردووەوە.
هاوکات زیو ئەویش پشکی هەبوو لە بەرزبوونەوە و بە ڕێژەی 3.6% سەرکەوت بۆ 70.39 دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەک.
ئێستا لە بازاڕەکانی هەرێم نرخی زێڕ بەم شێوەیە:
نرخی زێڕ بۆ هەر مسقاڵێک بەمجۆرەیە:
زێڕی عەیار 18 = 810,610 دینار
زێڕی عەیار 21 = 945,751 دینار
زێڕی عەیار 24 = 1,080,891دینار
































































