بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 15-6-2026، لەسەر ئاستی جیهانی نرخی بەرمیلێك نەوت زیاتر لە 4 دۆلار دابەزی. ئەم گۆڕانكارییە لە نرخی نەوت دوای ئەوە هات کە ئەمریکا و ئێران گەیشتنە لێكتێگەیشتنێكی بەرایی بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ و دەستپێکردنەوەی هاتووچۆی کەشتیوانی لە گەرووی هورمز، ئەم پێشهاتە بووە هۆی ڕەوینەوەی مەترسییەکان لەسەر دابینکردنی وزە لە جیهاندا.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند ” گەرووی هورمز دووبارە دەکرێتەوە و ئەو گەمارۆ دەریاییەی خرابووە سەر بەندەرەکانی ئێران کۆتایی دێت.
نرخی نەوت نزمترین ئاستی خۆی لە دوای 10ی ئاداری ڕابردووەوە تۆمارکرد، بەم شێوەیەی خوارەوە:
نەوتی خاوی برێنت 4.08 دۆلار (نزیکەی 4.7%) دابەزین و نرخی هەر بەرمیلێک گەیشتە 83.25 دۆلار.
نەوتی خاوی تەکساسی ئەمریکی نرخەکەی 4.35 دۆلار (نزیکەی 5.1%) دابەزی و هەر بەرمیلێک بە 80.53 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.
































































