مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا لە پەیامێكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تروپ سوشیاڵ ڕایگەیاند كە ڕێككەوتن لەگەڵ كۆماری ئیسلامی ئێران گەیشتووەتە ئەنجام و پیرۆزبایی لە هەموو لایەك كرد.
ترەمپ نووسیویەتی “من لێرەوە ڕێگە بە كردنەوەی تەنگەی هورمز بە تەواوی و بێبەرامبەر دەدەم و لە هەمان كاتدا، فەرمان دەدەم دەستبەجێ گەمارۆی دەریایی سەر ئێران لەلایەن ئەمەریكاوە هەڵبگیرێت. كەشتییەكانی جیهان، بزوێنەرەكانتان هەڵكەن با ڕۆیشتنی سووتەمەنی بەردەوام بێت.”
هاوكات دوای پەیامەكەی ترەمپ، كازم غەریب ئابادی جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران پشتڕاستی كردەوە كە دەقی یاداشتنامەی لێكتێگەیشتنی نێوان ئێران و ئەمەریكا گەیشتووەتە ئەنجام و گوتی یاداشتنامەی لێكتێگەیشتنەكە ڕۆژی هەینی بە شێوەی فەرمی لە سویسرا واژۆ دەكرێت.

































































