کۆشکی کرێملین ڕایگەیاند کە ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامداوە و تێیدا چەند پرسێکی گرنگیان تاوتوێ کردووە.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی کرێملین، پوتین بە بۆنەی 80 ساڵەی تەمەنی ترەمپەوە پەیوەندی پێوە کردووە و پیرۆزبایی لێ کردووە. ترەمپ لەم پەیوەندییە زۆر خۆشحاڵ بووە و سوپاسی پوتینی کردووە، ئاماژەی بەوەش کردووە کە سەرۆکی ڕووسیا “یەکەم سەرکردەی بیانییە” کە ئەمڕۆ بەو بۆنەیەوە پەیوەندی پێوە کردبێت.
لە بەشێکی دیکەی پەیوەندییەکەدا، دۆناڵد ترەمپ ئامادەیی خۆی نیشان داوە کە کاریگەری و فشاری خۆی بەکاربهێنێت لەسەر لایەنی کیێڤ و هاوبەشە ئەوروپییەکانی واشنتن، بە مەبەستی گۆڕینی ئاراستەی ململانێکان و گەیشتن بە چارەسەر.
هەر بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی کرێملین، پوتین و ترەمپ ڕێککەوتوون لەسەر ئەوەی کە هەریەکە لە “جارێد کوشنەر” و “ستیڤ ویتکۆف” لە ئایندەیەکی نزیکدا جارێکی تر سەردانی ڕووسیا بکەنەوە بۆ درێژەدان بە گفتوگۆکان.































































