رێباز حەملان بریكاری پێشووی وەزیری دارایی عێراق رای گەیاند، سەرۆك وەزیرانی عێراق بڕیاریداوە لەگەڵ دەسپێكردنی مووچەی شارەكانی تری عێراق مووچەی كوردستانیش رەوانە بكات.
ئەمڕۆ رێباز حەملان لە لێدوانێكی رۆژنامەوانی گوتی، مووچەی فەرمانبەران كێشەی نەماوە، حكوومەتی عێراق رێككەوتنی كردووە و بەڵێن دراوە كە لەگەڵ تەمویلی مووچە بۆ شارەكانی عێراق مووچەی كوردستانیش دەنێرێ.
لەبارەی 120 ملیار دینارەكە، رێباز حەملان گوتی، هیچ بڕێك دیاری نەكراوە، بەڵام ئەو داهاتەی كە دێتە بەردەستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەیداتە بەغدا.
هەروەها سەرنجی خستە سەر ئەوەی كە رێككەوتن لەبارەی مەلەفی نەوت و ئەسیكۆدا دەكرێت ” ئومێد هەیە كێشەكان بگات بە كۆتایی”.































































