سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لە ڕۆژنامەنووس هێمن لهۆنی، ڕاوێژکاری سەرۆکی حکوومەت و بەرپرسی ئۆفیسی دەستپێشخەری كرد.
ئەمڕۆ یەکشەممە 14/6/2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لە ڕۆژنامەنووس هێمن لهۆنی ڕاوێژکاری سەرۆکی حکوومەت و بەرپرسی ئۆفیسی دەستپێشخەری کرد بۆ کۆچی دوایی مامۆستا (حسێن محەممەد بەهائەدین)ی باوکی.
سەرۆکی حکوومەت پرسە و هاوخەمیی خۆی پێ گەیاند و هیوای خواست خودای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات، ئارامی و دڵنەواییش بە بنەماڵەکەیان ببەخشێت.
هێمن لهۆنی بە ناوی خۆی و بنەماڵەکەیەوە، سوپاس و پێزانینی بۆ پەیوەندی و هاوخەمیی سەرۆکی حکوومەت دەربڕی.































































