ئەمڕۆ یەکشەممە 6/14، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا ، سەرەخۆشی لە ڕۆژنامەنووس هێمن لهۆنی ڕاوێژکاری سەرۆکی حکومەت و بەرپرسی ئۆفیسی دەستپێشخەری کرد بۆ کۆچی دوایی مامۆستا (حوسێن محەممەد بەهائەددین) ی باوکی.
سەرۆکی حکومەت پرسە و هاوخەمی خۆی پێ گەیاند و هیوای خواست خودای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە بنەماڵەکەیان ببەخشێت.
هێمن لهۆنی بە ناوی خۆی و بنەماڵەکەیەوە، سوپاس و پێزانینی بۆ پەیوەندی و هاوخەمی سەرۆکی حکومەت دەربڕی.

































































