زاری كرمانجی :
پێشهاتێكی چاوەڕواننەكراو تووشی یاریزانانی هەڵبژاردەی فەڕەنسا بووەتەوە، بەجۆرێك هاندەرانی هەڵبژاردەكەی نیگەران كردووە.
لە دوایین پێشهاتدا باس لەوە دەكرێت، كە دوێنێ لە راهێنانەكانی هەڵبژاردەی فەڕەنسا 6 یاریزانی كاریگەری تیمەكەی دیشامپ راهێنانیان ئەنجام نەداوە.
بەپێی زانیارییەكان، چەند یاریزانێك تووشی “ڤایرۆسی وشتر” بوونە، یاریزانەكانیش بریتین لە ڤاران، كومان، كۆناتێ رابیۆ، روونیش نییە بۆ یاریی كۆتایی ئامادە دەبن یاخود نا.
هەر لە پەراوێزی ئەم هەواڵانەدا، باس لەوە دەكرێت هەر یەكە لە تیۆ هێرناندێز و ئۆلیرین چوامینی تووشی پێكان هاتوون و دوێنێ راهێنانیان ئەنجام نەداوە.
رۆژی یەكشەممە كاتژمێر 6ـی ئێوارە لە یاریی كۆتایی مۆندیال هەردوو هەڵبژاردەی فەرەنسا و ئارجێنتینا لەسەر یاریگەی لۆسێل كۆدەكاتەوە.