ئادار عەبدوڵڵا _ زاری کرمانجی
هەموومان حەزمان بە خواردنی شیرینیە بەڵام زیاتر منداڵان حەزیان پێ دەکەن خواردنی شیرینییە لە ڕۆژێکدا لەوانەیە چەندین جار شیرینی بخۆن لە چەندین پێکهاتەی جیاواز بحیە زۆر خواردنی لە لایەن منداڵانەوە دەبێتە هۆی قەڵەوی منداڵان، و تووشبوون بە شەکرەی جۆری دووەم
بەتایبەت زیانی بۆ ددان هەیە و بۆشای لە نێو ددانی منداڵان دروست دەکات ئازار دروست دەکات مەترسیشی هەیە بۆ تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ. هەروەها خۆراکی بەرزی شەکر دەبێتە هۆی تێکچوونی وزە کە خەو تێکدەدات و دەبێتە هۆی کەمی خۆراکی.
بەپێی ماڵپەڕی جیهانی : northwestfamilyclinics کە زیانە سەرەکییەکانی زیادەڕۆیی لە خواردنی شەکر لە منداڵاندا دەخاتەڕوو
زیادبوونی کێش و قەڵەوی: خواردن و خواردنەوە شەکردارەکان کالۆرییان زۆرە بەڵام منداڵان بە تێر ناهێڵنەوە، زۆرجار دەبێتە هۆی زیادبوونی کێشی ناتەندروست.
جۆری دووەم نەخۆشی شەکرە: خواردنی بڕێکی زۆر شەکری زیادکراو دەتوانێت ببێتە هۆی بەرگری ئەنسۆلین، کە پێشەکییە بۆ جۆری دووەمی شەکرە.
خراپبوونی ددان: شەکر بەکتریا زیانبەخشەکانە لە دەمدا زیاد دەکات، ترشەڵۆک بەرهەم دەهێنێت کە مینای ددان لەناو دەبات.
وزە و تێکچوونی باری دەروونی: دەبێتە هۆی توڕەبوون و ماندوێتی و کێشەی سەرنجدان کەمتر خۆراکی تەواو دەوڵەمەند بە ماددە خۆراکیەکان وەک میوە، سەوزە و پڕۆتینە بێ چەوریەکان.
ئەو خۆراکانەی کە شەکری زیادکراویان تێدایە پەیوەندییان بە بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن و زیادبوونی مەترسی تووشبوون بە نەخۆشی جگەری چەوری(NAFLD) لە منداڵاندا هەیە.
































































