مستەفا دۆلەمەری – زاری كرمانجی:
پرۆژەی چاككردنەوەو قیرتاوكردنی رێگای سەرەكی ( رێزان – دۆرێ) دەستی پێكردووە، لەمبارەیەوە خوسرەت سادق، بەرێوەبەری بەرێوەبەرایەتی چاككردنەوەو پاراستنی رێگاوبانی سۆران ، بە زاری كرمانجی راگەیاند:” لەسەر بودجەی وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە نیشتەجێ كردن – بەرێوەبەرایەتی چاككردنەوە و پاراستنی رێگاوبانی سۆران، بە درێژایی 7 كیلۆمەتر دەستكراوە بە چاككردن و قیرتاوكردنی رێگای سەرەكی( رێزان- دۆرێ) لە ناحیەی گۆرەتوو، قەزای مێرگەسۆر.”