مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
ئاژانسی هەواڵی فارسی ئێرانی لە زاری چەند بەرپرسێكی باڵای وڵاتەكەی ڕایگەیاند “تاران ئەمڕۆ یەكشەممە 14ـی 6ـی 2026 هیچ ڕێككەوتنێك لەگەڵ واشنتن واژۆ ناكات،”
بەرپرسەكانی ئێران هۆكاری واژۆ نەكردنی ڕێككەوتنەكەیان بۆ ئەوە گەڕاندەوە كە ئەمڕۆ هاوكاتە لەگەڵ ڕۆژی لەدایكبوونی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا و دەڵێن “بۆ ئەوەی ئەو ڕووداوە بۆ مەبەستی میدیایی و كەسی بەكار نەهێنێت.”
ئاژانسەكە ئاماژەی بەوەشكردووە كە هەندێك لە چاودێران پێیان وابووە كە سووربوونی ترەمپ لەسەر دیاریكردنی ئەم بەروارە بۆ واژۆكردنی ڕێككەوتنەكە، هەوڵێك بووە بۆ گۆڕینی ئەو ڕووداوە بۆ دەستكەوتێكی بانگەشەیی و كەسی كە هاوكات بێت لەگەڵ ڕۆژی لەدایكبوونی خۆی .”
هەشتا ساڵ بەر لە ئێستا و لە 14ـی حوزەیرانی 1946 (June 14) دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئێستای ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لەدایكبووە .































































