زاری كرمانجی
ڕاگەیاندنی دەزگای خێرخوازی بارزانی بڵاوی كردەوە: “نووسینگەی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە شنگال، بە هاوکاریی یەکێتیی قوتابیان و لاوانی شنگال، سەبەتەی خۆراک، پاکێجی خێرا و ئاوی خواردنەوەی بەسەر 1،240 قوتابیی کوڕ و کچ لە پۆلی دوازدەی ئامادەیی. دابەش كرد.
ئەم هاوكارییانە بۆ ئەو قوتابییانە دابین کرا، کە لە شنگالەوە هاتوون بۆ بەشداری لە تاقیکردنەوەی کۆتایی ساڵی خوێندن، كە لە بەشە ناوخۆییەکانی زانکۆی دهوک و پەیمانگای پۆلی تەکنیکی شنگال نیشتەجێ بوون.
ئامانجی ئەم هەنگاوە مرۆییە یارمەتیدان و دابینکردنی پێداویستییە سەرەتاییەکانە بۆ قوتابیان، تا بتوانن لە ژینگەیەکی گونجاودا خۆیان بۆ تاقیکردنەوەکان ئامادە بکەن و بە سەرکەوتوویی قۆناغەکەیان تەواو بکەن.

































































