بهختیار سهباح -زاری كرمانجی:
ئەمرۆ یهكشهممه 14ی حوزهیران، بە بەشداریی 117 هەزار و 142 قوتابی، تاقیکردنەوەکانی خولی یەکەمی پۆلی 12ـی ئامادەیی، لە هەرێمی کوردستان دەستی پێكرد
وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، داتا و ئامارە فەرمییەکانی تایبەت بە بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکانی خولی یەکەمی پۆلی 12ـی ئامادەیی (زانستی، وێژەیی و پیشەیی) بۆ ساڵی خوێندنی 2025 – 2026 لەسەر ئاستی هەرێم، پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان بڵاوکردەوە.
ئاماری گشتی لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان:
بەپێی ئامارە فەرمییەکان، کۆی گشتیی قوتابییانی بەشداربوو لە تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12 لە سەرتاسەری هەرێم دەگاتە 117,142 قوتابی کە لە 2003 هۆڵی تاقیکردنەوەدا دابەش بوون بەم شێوەیەی خوارەوە:
-لقی زانستی: 88 هەزار و 116 قوتابی لە هەزار و 390 هۆڵدا.
-لقی وێژەیی: 26 هەزار و 431 قوتابی لە 521 هۆڵدا.
































































