
زولێخا رەسول حوسین
ئەم روانگەیە لەسەرەتای حەفتاكان بە دەقیق تر لە سالی ١٩٧٣ لەلایەن ئەحمەد حەسەن بەكر بڕیاری دروستكردنی درا . بەهاوكاری یەكێتی گەردوونناسی نێودەوڵەتی و رووانگەی بەریتانی و روانگەی ئەمریكی و زانكۆی بەغدا وەكوو توێژینەوەیەك بڕیاری لەسەردرا. سەرەتا لێكۆلینەوەیەكیان كرد سەبارەت بە رووپێو كردنی خاك و كەش و هەوا، بڕیاردرا كە باشترین و گونجاوترین شوێن بۆ دانانی (ڕوانگەی گەردوونی) لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست چیای كۆڕەكە، چونكە پاكترین و باشترین كەشوهەوای هەیە لە ناوچەكەدا و لە ساڵێكدا ٢٥٢ ڕۆژی ساماڵە و بێ تەپو تۆز و رووناكی دەورووبەر كاری لێناكا و بەرزی لە ئاستی ڕووی دەریاوە ٢١٢٧ مەترە، دوورە لە پیسبوونی كەش و هەواو زەمین لەرزە. ئەو ڕوانگەیە بە مەبەستی ڕوانگەكردن و ئاگادار بوون و گوێبستنی گەردوون بوو، نزیكەی ٤٠٠ كارمەند لە ١٠ وڵاتی جیاوازەوە لەگەل نزیكەی ٥ كۆمپانیا كاریان تێدا كردووە ، لەسالی ١٩٧٨ دەستكرا بە درووستكردنی رێگاو بان بۆ پرۆژەكە بەڵام لەگەل هاتنی وەرزی زستان بووە وەرزی پشوو بۆ كارمەندەكان بەهۆی سەختی كەش ئەم پرۆژە زانستیە گەردوونییە وەستا ئەمە هاوكات بوو لەگەل جەنگی ٨ سالەی نێوان عێراق و ئێران و لەهەمان كات كە كاركردن لە پرۆژەكە نەگەیشتبووە كۆتایی ئێران بە گومانی سیخوری كردن رووی هێرشی خۆی وەرگێرا بۆ ئەم روانینگەیە ،

دەرەنجامی لێدانی تۆپخانەكانی ئێران لە پڕۆژەكە و پاشان شەڕی كەنداو كە عێراق بۆ مەبەستی جەنگی بەكاری هێنا بووە جێی مەبەستی پێكانی موشەكی هێزەكانی ئاسمانی ئەمریكی بۆیە كۆمپانیاكان لە پڕۆژەكە دووركەوتنەوە و بەشێك لە كەل و پەلە دانەمەزرێندراوەكان گەڕێنرانەوە بۆ بەغدا. لەسالی ١٩٩١ بەشێكی زۆری كەل و پەل و ئامێرەكانی ناوی بە تاڵان بردرا و فرۆشرایە ئێران ،شایەنی باسە تاوەكو رۆژگاری ئەمرۆش وڵاتانی دراوسێ و رۆژهەلاتی ناوەراست بە گشتی هەم ترس و هەم كینەیان بەرامبەر ئەو لوتكە چیایە هەبووە بەهۆی هەبوونی جۆرێك رادار كە لە هەر وڵاتێكی دراوسێ فرۆكە هەلبگیرسێنێت ئەم رادارە شەپۆلە رادیۆیەكان لەو دیوی چیاكە ئەگوازیتەوە بۆ دیوەكەی تری چیاكە، هەروەها لە ماوەی شەری نێوان عێراق و ئێران هەر لەگەل هەستانی فرۆكە لە ئێران ئەم رادارە زەنگی ئاگادار كردنەوەی لێ ئەدا و ئاگادار دەكرانەوە كە ئێران خەریكی خۆ ئامادەكردنە بۆ جەنگ بۆیە كینەی ئێران رۆژ لە دوای رۆژ زیاتر بوو تاكوو رۆژگاری ئەمرۆش هەر لەگەل هەرگیرسانی جەنگی نێوان ئێران و ئیسرائیل-ئەمریكا ئەم لوتكە چیایە پشكی شێری بەركەوت لە هێرشەكانی ئێران ئەوجارەیان بە گومانی هەبوونی دەزگای هەوالگری هەر لەسەرەتای هەلگیرسانی جەنگ گورزی درۆن و موشەك بەر ئەم لوتكەیە كەوتووە و خەریكە ئێران بەتەواوەتی گەوهەرە زانستیە گەردوونیە خاپوور ئەكات و هێشتان دەستی لێ هەلنەگرتووە و چاوی لەسەر لانەبردووە ،

ڕوانگەی كۆرەك وەك هێمای خۆڕاگری و بانگهێشتێكە بۆ جیهان بۆ ئەوەی پێكەوە كۆببنەوە و نهێنییەكانی گەردوون ئاشكرا بكەن ، جیا لەمەبەستی جەنگ. لە كاتێكدا لەسەر لێواری نوێبوونەوە وەستاوە، ئەم گەوهەرە ئەستێرەناسی دەكەوێتە دڵی هەرێمی كوردستانی عێراقەوە دەرفەتێك دەڕەخسێنێت بۆ برەودان بە گەشتیاری زانستی، هاندانی هاوكاری جیهانی و ئیلهام بەخشین بە نەوەی داهاتووی ئەستێرەناسان. كەچی دوای زیاتر لە ٣٠ ساڵ هێشتاكە پڕۆژەكە بە بێ نازی ماوەتەوە وەك شوێنەوارێكی تەل بەندكراوی چۆل كراو ،
ئەستێرەكان نهێنییەكانیان چرپە دەكەن لە سێبەری چیای كۆرەك چاوەڕێی ئەو ڕۆژە دەكەن كە مرۆڤایەتی بگەڕێتەوە و كۆببنەوە و جارێكی تر لەم پەنجەرەیە لەسەر لوتكەیەكی زێرینی چیایێكی شاری رواندز لەم هەرێمی كوردستانە سەیری گەردوون بكەن …..

































































