سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی سەرەخۆشی لە محەمەد سەمعان کەنعان، سەرۆکی بەرەی تورکمانی عێراقی دەکات.
دەقی پرسەنامەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان
بەڕێز محەمەد سەمعان کەنعان، سەرۆکی بەرەی تورکمانی عێراقی؛
بۆ کۆچی دوایی باوکی بەڕێزتان ، پرسە و سەرەخۆشی لە ئێوە و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەم ، خودای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە بنەماڵەکەتان ببەخشێت.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان































































