پشتیوان كەریم- سۆران:
سەرباز باڵەكی، سەرۆكی ئەنجوومەنی زێڕنگرانی قەزای ناوەندی سۆران، باس لەوە دەكات ماوەی چەند رۆژێك بوو بەهای زێڕ هیچ گۆڕانكارییەكی بە خووە نەبینیبوو، بەڵام ئەمڕۆ كەمێك دابەزیووەو دەڵێ:” ئەمڕۆ شەممە نرخی عەیارەكانی زێڕ لە ئیدارەی سۆران بۆ هەر مسقاڵێك بەراورد بە هەفتەی رابردوو رووی لە دابەزینكردووە.”
نرخی عەیارەكانی زێڕ لە بازاڕی زێرنگرانی ئیدارەی سۆران بەم شێوەیەی خوارەوەیە:
یەك مسقاڵ زێڕ عەیار 24= 441,000 دینارە.
یەك مسقاڵ زێڕ عەیار 22= 404,000 دینارە.
یەك مسقاڵ زێڕ عەیار 21 =386,000 دینارە.
یەك مسقاڵ زێڕ عەیار 18= 331,000 دینارە.
سەرۆكی ئەنجوومەنی زێڕنگرانی قەزای ناوەندی سۆران دەشڵێت:” بەراورد بە هەفتەی رابردوو بەهای ئۆنسەش جێگیربوو، ئەمڕۆ لە بازاڕەكانی جیهاندا نرخی یەك ئۆنسە 1793 دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرێت.”