مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
تۆڕی سی بی ئێس، لە زاری چەند بەرپرسێكی پێنتاگۆن ئاشكرای دەكات كە وەزارەتی جەنگیی ئەمریكا پلانی وردیان داناوە بۆ ناردنی هێزێكی تایبەت بۆ نێو خاكی ئێران و دەستبەسەرداگرتن و گواستنەوەی یۆرانیۆمی پیتێنراوی ئەو وڵاتە.
تۆڕی هەواڵی سی بی ئێسی ئەمریكیی بڵاویكردەوە “وەزارەتی جەنگیی ئەمریكا لە گفتوگۆدایە بۆ ناردنی هێز سەربازیی تایبەت بۆ نێو خاكی ئێران بۆ ئەوەی هاوكاریی تیمەكانی وەزارەتی وزەی ئەمریكا بكەن لە دۆزینەوە و گواستنەوەی كۆگاكانی یۆرانیۆمی پیتێنراو.”
بە گوێڕەی ڕاپۆرتەكە “وا بڕیارە تیمی؛پشتیوانی باری نائاسایی ئەتۆمی؛ تایبەت بە وەزارەتی وزەی ئەمریكا، لەگەڵ هێزە تایبەتەكانی سوپای ئەمریكا و یەكەی 20ی تایبەت بە چەكە كیمیایی و ئەتۆمییەكان، بچنە نێو خاكی ئێران و ئەركی ئەم تیمانە كۆنترۆڵكردنی كەرەستە ئەتۆمییەكان و گواستنەوەیان بۆ دەرەوەی وڵات.”
































































