مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
وەزیری بەرگری ئیسرائیل لە پەیامێكی دا ئاشكرای دەكات كە سوپای وڵاتەكەی لە لوبنان و سووریا و كەرتی غەززە ناكشێتەوە و دەشڵێت “هێزەكانی بەرگری ئیسرائیل، بەردەوام دەبن لە بەرگریكردن لە سنوورەكانمان و هاووڵاتییانمان.”
ئیسرائیل كاتز، وەزیری بەرگری، له تۆڕى كۆمهڵايهتى ئێكس ڕایگەیاند “ئیسرائیل لە ناوچە ئاسایشییەكان لە لوبنان و سووریا و غەززە ناكشێتەوە. هێزەكانمان بەردەوام دەبن لە بەرگریكردن لە سنوورەكانمان و هاووڵاتییانمان لەسەر چیای هێرمۆن و چیاكانی لوبنان و خاكەكانمان لە ناوچەی سامریا و زۆربەی غەززە.”
هاوكات وەزیری بەرگری ئیسرائیل هۆشداریشی دا لە فراوانكردنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكانی و دەڵێ “بنچینەی تێڕوانینی ئاسایشی ئیسرائیل بریتییە لەوەی “دژی مەترسییە نزیك و دوورەكان دەوەستینەوە و هەوڵی بەدەستهێنانی ئەنجامی یەكلاكەرەوە دەدەین نەك سازش و ملدان. بۆیە هەر كاتێك پێویست بكات ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكانمان فراوانتر دەكەیت بۆ ناوچەی زیاتر.”


































































