ئاشکراکردنی خاڵە سەرەکییەکانی ڕێککەوتنی نوێی نێوان ئەمریکا و ئێران
ئەمڕۆ هەینی، فڕۆکەی سەربازیی ئەمریکی بەرەو ئەورووپا گەشتیان کرد، کە پێدەچێت بۆ ئامادەکاریی مەراسیمی واژۆکردنی یاداشتی لێکتێگەیشتنی نێوان واشنتۆن و تاران بێت لە جنێف بۆ کۆتاییهێنان بە گرژییەکان.
بهپێی ڕێککەوتنەکە، گەرووی هورمز دەستبەجێ دەکرێتەوە و هاتوچۆی کەشتیوانی لە ماوەی 30 ڕۆژدا ئاسایی دەبێتەوە. هەروەها ئاگربەست بۆ 60 ڕۆژ درێژ دەکرێتەوە و هەناردەکردنی نەوتی ئێرانیش کاتی لێخۆشبوونی بۆ دەردەچێت.
دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند گرژییەکان لەگەڵ تاران کۆتاییان هاتووە و بەڵێنیان وەرگرتووە کە ئێران چەکی ئەتۆمی دروست نەکات. ئەم ڕێککەوتنە لەلایەن قەتەرەوە نێوەندگیری کراوە و چاوەڕوانی ڕەزامەندیی کۆتایی سەرکردایەتی ئێرانە.

































































