لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی 10 ئامبولانسی پێشكەوتوو پێشكەش بە نەخۆشخانەكانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران كران
ڕاگەیاندنی بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سۆران، بڵاوی كردەوە، بەشی فریاكەوتن یەكێكە لە بەشە هەرە گرینگەكانی نەخۆشخانەكان كە خزمەتگوزاری ۲٤ كاتژمێری پێشكەش بە هاووڵاتییان دەكات، لەم چوارچێوەیە لەسەر راسپاردەی د. كامران مەلامحەممەد شێروانی، بەرێوەبەری گشتی تەندروستی سۆران ئامبولانسێكی سفر كیلۆمەتری پێشكەوتوو بە هەموو پێداویستییەكانی بۆ بەشی فریاكەوتنی نەخۆشخانەی گشتی چۆمان دابینكرا.
هەر لە ڕاگەیاندراوەكەدا هاتووە لێرەوە بە پێویستی دەزانین دووبارە سوپاسی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی كوردستان بكەین كە لەسەر رەزامەندی بەرێزیان ۱٠ ئامبولانسی پێشكەوتوو پێشكەش بە نەخۆشخانەكانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران كران.


































































