زاری كرمانجی
سیستمی پەیرۆڵ، لیستی مووچەی مانگی شەشی پەسند كرد و ئێستە مووچەخۆران دەتوانن لە رێگەی بەرنامەی KRDPass سەیری بكەن، بزانن بۆ ئەم مانگە مووچەكەیان چەندە.
ئەمڕۆ پێنجشەم 11ـی حوزەیران، لیستی مووچەی مانگی حوزەیران بۆ فەرمانبەران خرایە سەر حیسابەكەیان لە سیستمی krdpass.
ئێستە فەرمانبەران دەتوانن بڕی مووچەی مانگی حوزهیران بزانن كە لێبڕینەكان و زیادكردنەكان چەندە.
بەپێی زانیارییەكانی ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو لیستەكە بۆ عێراق رەوانە دەكرێت و تەرازووی پێداچوونەوەشە، ئێستە ئامادە كراوە و تەنیا چەند وردەكارییەكی ماوە.
لە هەرێمی كوردستاندا هەزار و 189 یەكەی ژمێریاریی، لەلایەن وەزارەتی داراییەوە لە سیستمی پەیرۆڵ پەسند كراون و لیستەكەیان داخل كردووە.
لە ڕێگەی KRDPassەوە دەتوانن وردەكاریی مووچەكانیان وەك مووچەی بنەڕەتی، دەرماڵەكان و لێبڕینەكان بزانن. هەروەها ئەو مانگانەی كە حكوومەتی فیدراڵی پارەی ناردبێت، لەوێ ئاماژەی پێ كراوە.


































































