شههلا سۆفی- زاری كرمانجی :
چین پلانێکی ستراتیژی لەلایەن وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی (MIIT) جێبەجێ دەکات بۆ جێگیرکردنی 10 هەزار ڕۆبۆتی مرۆڤ هاوشێوە بۆ بەکارهێنانی بازرگانی لە بواری بەرهەمهێنان و لۆجستی و چاودێری تەندروستی تا کۆتایی ئەمساڵ. ئەم هەنگاوە لە وەڵامی کەمبوونەوەی هێزی کاردایە، بە ئامانجی زیادکردنی بەرهەمهێنان و پاراستنی باڵادەستی خۆی لە بازاڕی بەرهەمهێنانی جیهانیدا.
ئەم دەستپێشخەرییە کەرتە جیاوازەکانی وەک پیشەسازی، پشکنین، چاککردنەوە، لۆجستیک، چاودێری تەندروستی و وەڵامدانەوەی فریاگوزاری و کارەساتەکان دەگرێتەوە، پەیژین ئامانجیەتی تا کۆتایی ئەمساڵ زیاتر لە 100 بەکارهێنانی جیاوازی ئاستبەرز بۆ رۆبۆتەکان بدۆزێتەوە و 10 هەزار یەکەی رۆبۆتی لە ناوەندەکانی کاردا بڵاو بکاتەوە.
شاو هاو، بەڕێوەبەری تاقیگەی رۆبۆت لە کۆمپانیای “ڤیڤۆ”ی چینی، رایگەیاند، ئامانجی سەرەکی ئەم سیاسەتە گواستنەوەی پیشەسازییەکەیە لە لۆژیکی نمایشکردنەوە بۆ لۆژیکی ئەرک و دروستکردنی سیستەمێکی وایە کە بتوانێت ئەرکە راستەقینەکان بە وردی جێبەجێ بکات، ئاماژەی بەوەش کرد ئەم هەنگاوە یارمەتیدەر دەبێت بۆ دیاریکردنی ئەوەی ئایا ژیریی دەستکردی بەرجەستەکراو دەتوانێت بە شێوەیەکی بازرگانیی بەرفراوان سەرکەوتوو بێت یان نا.































































