زاری كرمانجی
ئێستا وەرزی قەزوانی تەڕە، لە زۆربەی شوێنەكان دەفرۆشرێت، پسپۆڕێكی بواری خۆراك، جەخت لەوە دەكاتەوە، كە قەزوان، بە سەوزی و بە راشییەكەی سوودی زۆری بۆ جەستە هەیە.
د. بەدر سورچی، پڕۆفیسۆری یاریدەدەر و مامۆستای زانكۆ، پسپۆڕی گیادەرمان، ڕایدەگەیەنێت : ” سوودی قەزوانی تەڕ، بە رادەیەك زۆرە، لە ژمارە نایەت، قەزوان بە گشتی سوودی زۆرە، بە تەڕی و بە وشكیش ئەو كاتەی راشی لێ دروست دەكەن، تاڕادەیەك سوودەكانیان جیاوازە، یەكێك لە سوودی قەزوان ئەوەیە كە ئەو كەسانەی كێشەی گەدەیان هەیە، وەك هەوكردن، برینی گەدە و ترشەڵۆكی گەدەیان هەیە، دەتوانن قەزوان بخۆن، بە هەر جۆرێكیان بێت، بەڵام راشییەكەی كاریگەری بۆ كرمی ریخۆڵە بە ڕادەیەكی زۆر بەرزترە لە قەزوانە تەڕەكە، ”بۆ كێشەكانی گەدە بە گشتی، برین، هەوكردن، ترشەڵۆك، ماندوویی گەدە، هەروەها، بەرگریی لەش بەهێز دەكات، هۆكارەكەی ئەوەیە وەك دەرمانی دیتۆكس كار دەكات، واتا هەرچی ماددەی ژەهراوی و خراپە، فڕێ دەدا، ئەو كاتە خودی جەستە هەر خۆی بەهێز دەبێت“.
دەشڵێت: ” قەزوانی تەڕ، هاندەری بەرگرییەكی بەهێزی جەستەیە، جگە لەمانەش لە ریخۆڵەی مرۆڤ كەڕوو، ڤایرۆس و بەكتریای زیانبەخش دەكوژێت، دەشڵێت: ”بە تایبەت كاتێك كەسێك تووشی سكچوون دەبێت، كە بەهۆی بەكتریا، ڤایرۆس و كەڕووەوە تووش بوونە، ئەگەر قەزوان بخۆن، زۆر خێرا چاك دەبنەوە، سەرباری ئەوەش جگەر لە ماددەی زیانبەخش و زیادە پاك دەكاتەوە، كە جگەریش پاك بوویەوە، بە دڵنیاییەوە خوێنیش پاك دەبێتەوە“.
ئاماژەبەوەشدەدات: ” جگە لەو سوودانە، قەزوانی تەڕ، سوودی زۆری بۆ قۆڵۆن هەیە و پاككەرەوەی ریخۆڵەیە، ”جگە لەوەش قەزوان ئارامبەخش، دەروون ئارام دەكاتەوە و تاڕاددەیەك وەك ئازارشكێنەكانە.































































