ئامادەکردنی : کرێکار قادر ڕوستایی
عومەر ئارتان یەکێکە لە ناوبژیوانە دیار و سەرکەوتووەکانی کیشوەری ئەفریقا، کە لەم ساڵانەی دواییدا ناوی بە شێوەیەکی بەربڵاو لە میدیا وەرزشییەکاندا دەبیسترێت. چیرۆکی ژیانی ئەو تێکەڵەیەکە لە سەرکەوتنی وەرزشی و ڕووبەڕووبوونەوەی ڕێگرییە سیاسی و دیپلۆماسییەکان.
سەرەتای ژیان و ناسنامەی و ناوی تەواوی (عومەر عبدالقادر ئارتان) (Omar Abdulkadir Artan) لە (١١١٩٩٣) لە سۆماڵ لەدایک بووە، ناوبژیوانی نێودەوڵەتی تۆپی پێیە و بە ڕەگەز سۆماڵییە. ئەو لە وڵاتێکەوە هاتووە کە بەدەست نائارامی سیاسی و جەنگەوە ناڵاندوویەتی، بەڵام توانیویەتی ناوی خۆی و وڵاتەکەی لە بەرزترین ئاستی وەرزشی کیشوەرەکەیدا (ئەفریقا) تۆمار بکات. ئەو وەک نوێنەرێکی گەشی لاوانی سۆماڵ سەیر دەکرێت کە توانیویەتی ئاستەنگەکان ببڕێت،
کاروانی وەرزشی و ناوبژیوانی عومەر ئارتان بەهۆی لێهاتوویی، چاوتیژی و کۆنترۆڵکردنی توندی یارییەکانەوە، خێرا پلەکانی بڕی و بووە ناوبژیوانی نێودەوڵەتی (FIFA).
جامی نەتەوەکانی ئەفریقا (AFCON) یەکێک لە گەورەترین دەستکەوتەکانی ئەو بەشداریکردنی بوو وەک ناوبژیوان لە جامی نەتەوەکانی ئەفریقای کە لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٤ بەڕێوەچوو ئەو بە سەرکەوتوویی چەندین یاری گرنگی بەڕێوەبرد، لەوانە یاری نێوان تونس و نامیبیا، کە تێیدا ئاستێکی بەرزی نیشان دا و جێگەی سەرنجی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەفریقا (CAF) بوو، ئەو بەردەوام لەلایەن کۆنفیدراسیۆنی ئەفریقاوە ڕادەسپێردرێت بۆ بەڕێوەبردنی یارییە چارەنووسسازەکانی یانەکان وەک خولی (پاڵەوانەکانی ئەفریقا) و یارییەکانی پاڵاوتنی جامی جیهانی.
عومەر ئارتان کێشەی ڤیزا و ڕێگریکردنی لە چوونە بۆ ئەمریکا
چیرۆکی ڕێگریکردنی لە چوونە ناو خاکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، دەنگدانەوەیەکی زۆری لە میدیاکاندا دروست کرد. ڕووداوەکە بەم شێوەیە بوو : عومەر ئارتان هەڵبژێردرا بوو بۆ ئەوەی بەشداری لە خولێکی ڕاهێنان و پەرەپێدانی پێشکەوتووی ناوبژیواناندا بکات کە لەژێر سەرپەرشتی فیفا (FIFA) لە ئەمریکا بەڕێوەدەچوو. بەڵام کاتێک داواکاری پێشکەش بە باڵیۆزخانەی ئەمریکا کرد بۆ وەرگرتنی ڤیزا، داواکارییەکەی ڕەتکرایەوە.
هۆکاری ڕەتکردنەوەکە داواکاری عومەر ئاراتان چی بوو؟
ئەمریکا بە فەرمی هۆکارە تایبەتەکەی ڕانەگەیاند، بەڵام بەپێی یاسا و ڕێساکانی کۆچبەرانی ئەمریکا، هاووڵاتیانی وڵاتی سۆماڵ ڕووبەڕووی پشکنینی ئەمنی زۆر توند دەبنەوە (بەهۆی دۆخی سیاسی و ئەمنی سۆماڵ). زۆرجار باڵیۆزخانەکانی ئەمریکا ڤیزا بەو کەسانە نادەن کە مەترسی “کۆچکردنی نایاسایی” یان “مانەوەی هەمیشەیی”یان لێبکرێت، یان بەهۆی پاسپۆرتەکەیانەوە بخرێنە لیستی پشکنینی وردەوە، ئەم بڕیارە بووە جێگەی ڕەخنەی توند لەلایەن هاندەرانی وەرزشی سۆماڵ و ئەفریقاوە، چونکە ئارتان وەک نوێنەرێکی فەرمی و ناوبژیوانێکی نێودەوڵەتی ناسراو سەردانی ئەو وڵاتەی دەکرد، نەک وەک هاووڵاتییەکی ئاسایی.
عومەر ئارتان نموونەی سەرکردەیەکی وەرزشی سەرکەوتووە کە لە نێو جەرگەی قەیرانەکانەوە دەرکەوتووە. سەرەڕای ئەو ئاستەنگە دیپلۆماسییانەی کە بەهۆی ڕەگەزنامەکەیەوە ڕووبەڕووی دەبنەوە (وەک ڕووداوەکەی ئەمریکا)، ئەو هێشتا وەک یەکێک لە باشترین ناوبژیوانەکانی کیشوەری ئەفریقا بەردەوامە لە درەوشانەوە و ناوبانگێکی پاکی بۆ خۆی و وڵاتەکەی تۆمار کردووە.


































































