ئەژین غەفار-زاری کرمانجی
پێگەی ئاوتدۆر سویمینگ سۆسایێتی (Outdoor Swimming Society) لە ڕاپۆرتێکدا، ڕێنمایی مەلەوانان دەکات و ڕێکارەکانی شێوازی سەلامەتی مەلەوانی دەخاتەڕوو.
سەرچاوەکە دەڵێت، هەموو ساڵێک کەشوهەوای گەرم خەڵک ڕادەکێشێت بۆ ناو ئاو و ڕووباڕەکانەوە کە هەندێک جار ڕووداوی دڵتەزێنیان بەدواوە دێت. لە کاتێکدا پێویستە هەموو کەسێک شارەزایێکی لە مەلەوانی هەبێت بە تایبەتی بۆ هاوینان.
سەرچاوەکە ئاگاداری مەلەوانان دەکات بە گوێرەی ئەم ڕێنماییانەی خوارەوە، مەلەکردن سەلامەتتر دەبێت:
١-خواردنەوەی نەگونجاو: کحول و ماددە هۆشبەرەکان توانای مەلەکردن و پلەی گەرمی لەش لاواز دەکەن. پێش مەلەکردن پێویستە مەلەوان دوور بکەوێتەوە لە خواردنی مەی و ماددە کحولییەکان.
٢-بازدانی هەڵە: هەموو هاوینێک ڕووداوی دڵتەزێن لەوانە ئیفلیجی و مردن لە ئەنجامی بازدانی هەڵەی مەلەوان ڕوو دەدەن. هێزی بەرکەوتنی ئاو لەکاتی بازدان لە بەرزاییەکی زۆرەوە؛ بازدان بۆ ناو ئاوێک کە قووڵایی کەمە، بازدان بۆ ناو ئاوی سارد، کە دەبێتە هۆی هەناسەبڕکێ و خنکان، هەموو ئەمانە لەکاتی مەترسی دروست دەکەن. پێویستە مەلەوانان ئاگاداری ئەوە بن کە قووڵایی ڕووبارەکە زۆرجار دەگۆڕێت بەپێی بارانبارین، هەڵکشان و داکشان. هاوکات مەترسییەکانی ژێر ئاو (بەرد، درەخت، پاسکیل) لەوانەیە لە شەودا دەربکەون.
٣-بازدان لە هەمان شوێن: بازدان لە شوێنێکی تەقلیدی گەرەنتی ئەوە ناکات کە لە ڕۆژێکی دیاریکراودا سەلامەت بێت. ئەگەر باز دەدەیت، سەرەتا ئاوەکە بپشکنە بۆ قووڵایی و مەترسیەکان، و لەگەڵ پلەی گەرمی ئاوەکە ڕابێنە. ئەگەر گومانت لە قووڵایی هەیە، باز مەدە.
٤-سەرچاوەکە هۆشداری لەبارەی منداڵانیش دەدات و دەڵێت، “هەمیشە چاودێری منداڵان و مەلەوانان بکەن. لەوانەیە لە هەندێک خاڵدا هەڵکشانێکی زۆر هەبێت کە دەبێتە هۆی کەوتنە خوارەوەی منداڵان و ئەوانەی مەلەوانن. هەمیشە لەگەڵ منداڵان لەناو ئاودا بن و چاودێری ئەو کەسانە بکەن کە مەلەوانی ناکەن. ئەوان بە ئاسانی دەکەونە خوارەوە و تووشی کێشە دەبن، تەنانەت ئاوی کەم قووڵاییش لەوانەیە مەترسیدار بێت.
٥-زۆربەی کەنارەکانی دەریا و ڕووباڕەکان، تابلۆی ئاگادارییان هەیە لە دەروازەکانیاندا کە ئاگاداری مەترسییە ناوخۆییەکان و ڕێنمایی دەدەن. ئەو تابلۆیانە پێویستە بە هەند وەربگیرێن و مەلەوانان ڕەچاوییان بکەن. هاوکات، داوای ئامۆژگاری لە خەڵکی ناوچەکە بکەن، پێش چوونە ناو ئاوەکە خاڵی دەرچوون بدۆزرێتەوە، بەتایبەتی پێویستە مەلەوانان ئاگاداری لێوارەکان و تاڤگەکان بن چونکە خاڵە مەترسیدارەکان لەگەڵ باران بارین دەگۆڕن.


































































