ئەژین غەفار-زاری کرمانجی
بەێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر، ڕایدەگەیەنێت، حکومەتی فیدڕاڵی عێڕاق دەرمانی Prografـی ناردووە بۆ هەرێمی کوردستان، کە تایبەتە بەو کەسانەی نەشتەرگەری چاندنەوەی گورچیلەیان کردووە. ئەم دەرمانە بۆ سۆرانیش نێردراوە
بە گوێرەی زانیارییەکان، ٥٢٢ پاکەت لە دەرمانی Prograf گەیشتووەتە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر. دواتر، بە پێی ڕێنماییەکان نێردراون بۆ (سۆران، شەقڵاوە، کۆیە و هەولێر). هاوکات، ئەم دەرمانە لە سەنتەرەکانی گورچیلە، بە نەخۆشان دەدرێت و لێی سوودمەند دەبن.
بەپێی سەرچاوەی نەشناڵ درەگ ئینفۆرمەیشن، دەرمانی Prograf، تایبەتە بەو کەسانەی نەخۆشی چاندنەوەی ئەندامێکی نوێیان کردووە بۆ جەستەیان. بە دیاریکراوی گورچیلە، دڵ و جگەر. ئەم دەرمانە هەڵدەستێت بە لاوازکردنی سیستمی بەرگری. چونکە دوای چاندنەوەی ئەم ئەندامانە، لەوانەیە سیستمی بەرگری هەست بە نامۆیی ئەندامە نوێیەکە بکات و هەوڵی لەناوبردنی بدات.

































































